Erbil 2°C سێشەممە 11 شوبات 04:09

لە ئەمریکا دووەم چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ ئه‌نجامدرا

کوردستان TV
100%

پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتیی ماساچوستس لە ئەمه‌ریکا،له‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی ئاڵۆزدا چاندنی گورچیلەی بەرازێکیان بۆ پیاوێکی 66 ساڵانە ڕاگەیاند به‌ سه‌ركه‌وتوویی .

پزیشكانی ئەمه‌ریکا لەماوەی ڕابردوو دا دەستکەوتێکی گەورەیان لەبوای پزیشکیدا ڕاگەیاند، بەوەی سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوەی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ یاخود هاوڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی، له‌ ئێستادا ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی هیوایەک بۆ نەخۆشان و 100 هەزار هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی خۆیان ناونووس کردووە تاوەکو گورچیلەیان بۆ بچێندرێتەوە.

ئێستا زانایانی ئه‌مه‌ریكا لە هەوڵدان دەستکاری جینی بەراز بکەن بۆ ئەوەی ئەندامەکانی زیاتر لەگەڵ ئەندامی جەستەی مرۆڤ بگونجێت و بێ کێشە بێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڕۆژ دوای ڕۆژ نەخۆشییەکانی گورچیلە لەم وڵاته‌ له‌ زیاد بوون دایە

 به‌پێی داتا ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ، لە ئەمه‌ریکا ئەوانەی پێویستییان بە چاندنی گورچیلە هەیە پێویستە 3 بۆ 5 ساڵ چاوەڕێ بکەن، تاوەکو گورچیلەی مرۆڤێکیان بۆ بچێنرێت و به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سه‌كه‌ خوێنی بۆ ئه‌م نه‌خۆشه‌ بگونجێت 

 لە ئەمه‌ریکا 37 ملیۆن کەس نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە و لەم ژمارەیەش 800 هەزار کەسیان گورچیلەیان لە قۆناغی کۆتایی کارکردندایە و پێویستییان بە چاندنی گورچیلە هەیە.

ئه‌وه‌ بۆ جاری دووه‌مه‌ نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله‌ی به‌راز بۆ مرۆڤ له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام ده‌درێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ببێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ نه‌شته‌رگه‌ری تر له‌ داهاتوودا.

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.