دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دوای ده‌ست به‌كاربوونیه‌وه رۆژانه پابه‌ندی خۆی به به‌ڵێنه‌كانی پیشان ده‌دا كه له ده‌می هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، له تازه‌ترین بڕیاریشیدا بە فەرمی ڕۆژی 9ـی شوباتی 2025ی بە ڕۆژی کەنداوی ئەمەریکا دیاری کرد كه پێشتر به كه‌نداوی مه‌كسیك ناسرا بوو.
دۆناڵد ترەمپ، لە نێو فڕۆکەی ئەیر فۆرس وەن، لە کاتی فڕین بەسەر کەنداوی مەکسیکدا، بە فەرمی ڕۆژی 9ـی شوباتی 2025 وەک ڕۆژی گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک، بۆ کەنداوی ئەمەریکا دیاری کرد و رایگه‌یاند ،ئیتر ئه‌مه‌ریكییه‌كان خاوه‌نی ئه‌م كه‌نداوه‌ن.
هەروەها ترەمپ له فه‌رمانه‌كه‌یدا داوای لە بەرپرسانی گشتی ئیداره‌كه‌ی و هەموو هاوڵاتییانی ئەمەریکا کرد کە ساڵانه بە بەرنامە و ڕێوڕەسم و چالاکیی گونجاو و هونه‌ری ئەو ڕۆژە یاد بکەنەوە .
دۆناڵد ترەمپ لە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، لە کاتی دەست بەکاربوونی وەک 47ـمین سەرۆکی ئەمەریکا ئیمزای لەسەر بڕیاری گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک، بۆ کەنداوی ئەمەریکا ده‌ركرد و رۆژی یه‌كشه‌مه به‌رواری 9-2- 2025 فه‌رمانه‌كه‌ی به ره‌سمی راگه‌یاند .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.