تۆڕی ههواڵی فهرمی كۆریای باكور بڵاویكردووهتهوه ،کیم جۆنگ ئون سهرۆكی كۆریای باكور، هەڕەشە لە ئەمەریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور دەکات لە بەرانبەر هاوکارییە سەربازییەکانی نێوانیان لە ناوچەکەدا و رایگهیاندووه، ئێمەش زیاتر پەرە بە هێزە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور دەدەین .
تۆڕی ههواڵی فهرمی كۆریای باكور(كهی سی ئێن ئهی ) بڵاویكردووهتهوه، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ڕەخنەی لە هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور گرتووه و رایگهیاندووه، ئەو هاوکاریییە سەربازییانە گرژی لە ناوچەکە زیاتر دەکەن، لە بەرامبەریشدا وهك كاردانهوهیهك بەڵێنی دا کە زیاتر پەرە بە هێزە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور بدات
كیم جۆنگ ئون ئهوهشی خستووهتهڕوو، جێگیرکردنی سەرچاوەی ئەتۆمی و مەشقی جەنگی و هاوکاریی سەربازی لەگەڵ ژاپۆن و کۆریای باشوور لە لایەن ئەمەریکاوە، ناهاوسەنگییەکی سەربازی لە ناوچەکەدا دروست کردووە، بووتە مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەیان كه ئهوهش قهبوڵكراو نییه .
کیم جۆنگ ئون لەکاتی سەردانەکەی بۆ وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی ئاشكرای كرد، کۆریای باکوور بەدوای گرژی نا پێویستدا ناگەڕێت، بەڵام بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگیی، دەبێت ڕێوشوێنی سەربازیی پێویست بگرنە بەر .
سەبارەت بە شەڕی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکراینا، کیم دووپاتی كردهوه ، سوپا و گەلی کۆریای باکوور لە پشتیوانی و هاندانی ڕووسیا بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.