ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی چینی كە لە بەریتانیا ئەنجام دراوە و داتا تەندروستییەكانی زیاتر لە 200 هەزار كەس وه‌رگیراوه كه تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 60 ساڵ بووه، دەركەوتووه، خواردنەوەی قاوەی تاڵی بە كافایین، بووەتە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بە خەڵەفان و ئەلزەهایمەر و پاركنسۆن، بەڵام ئەو كاریگەرییە لە قاوەی شیرینكراودا نەبووە
تیمی توێژه‌رانی توێژینه‌وه‌كه ،بەشداربووانیان دابەشی پێنج گرووپ كردووه، هەر گرووپێك بە رێژەیەكی دیاریكراو رۆژانە قاوەیان خواردووەتەوە، دەركەوتووه ئەوانەی قاوەیان خورادووەتەوە بە بەراورد بەوانەی نەیانخواردووەتەوە بە رێژەی 34% كەمتر تووشی جۆرەكانی خەڵەفان بوونەتەوە و ئەلزەهایمەر و بە رێژەی 37% كەمتر و نەخۆشی پاركنسۆن به ڕێژه‌ی 47% كه‌متر تووش بوونه
توێژەران ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، ئەو سوودەی قاوە بەستراوەتەوە بەوەی دەبێت قاوەكە شیرین نەكرا بێت، واتە تاڵ بێت و كافایینی تیادا بێت، چونكە هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی كافایین مێشك لە خەڵەفان و ئه‌لزه‌هایمه‌ر ده‌پارێزێت
قاوە، یەكێكە لە خواردنەوە بڵاوەكان لەسەر ئاستی جیهان، وه‌كو كه‌لتووری لێهاتووه بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و له وڵاته جیا جیاكان به ڕێژه و جۆری جیاواز به‌كاردێت و ده‌خورێته‌وه ، وێڕای سووده ته‌ندروستییه‌كه‌ی چێژێكی تایبه‌تیش به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.