ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا نیگه‌رانی خۆی پیشاندا، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا كه بڕیار وایه بۆ مه‌به‌ستی وه‌ستانی جه‌نگی ئۆكراین و رووسیا له‌م مانگه یان مانگی داهاتووكۆببنه‌وه.
ڤلادیمێر زیلینسكی ،هۆشداری لە مەترسی کۆبوونەوەی نێوان پووتین و ترەمپ بەبێ ئۆکرانیا دا و رایگه‌یاند، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه مەترسیەکی گەورە دروست ده‌كات گه‌ر ئۆكراینا به‌شدار نه‌بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا.
سەرۆکی ئۆکرانیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەنجامدانی گفتوگۆ و دانوستان لەسەر ئۆکراینا بەبێ بەشداری بەرپرسانی ئەو وڵاتە، مەترسیەکی گەورەیە و دەبێت سەرەتا کیێڤ و واشنتن وەک هاوپەیمان کۆببنەوە و دواتر لەگەڵ رووسیای دوژمن کۆبوونەوە و دانوستان ئەنجام بدرێت
کۆشکی کرێملن، له چه‌ند راگه‌یاندراوێكی جیاوازدا به فه‌رمی ئه‌وه‌ی دووپاتكردووه‌ته‌وه، پوتین لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ به‌یه‌كه‌وه ئامادەییان دەربڕیووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووقۆڵی بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.