155 خانه‌واده‌ی داعش له كه‌مپی هۆڵ راده‌ستی عێراق كرانه‌وه
ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌مپی هۆڵ له سووریا نزیكه‌ی 155 خانه‌واده‌ی داعش كه له 569 كه‌س پێكهاتبوون راده‌ستی ولاته‌كه‌یان كرانه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی جاندار شرنه‌خی په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سووریا، ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌مپی هۆڵ، نزیكه‌ی 155 خانه‌واده‌ی داعش كه له عێراق هاتووبونه ناو خاكی سووریا، راده‌ستی عێراق كرانه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كان له كه‌مپی هۆڵ نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌سی عێراقی هه‌ن.
كه تا ئێستا نزیكه‌ی 11 هزار كه‌سیان راده‌ستی عێراق كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.