دوێنێ ههینی جاستن ترۆدۆ سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری كەنەدا له میانهی پێشكەشكردنی ووتارێكدا بۆ لوتکەی ئابوریی کەنەدا و ئەمریکا، كه پێیوابووە میدیاكاران چوونەتە دەرەوە و شوێنەكەیان بەجێهێشتووە، لەو چوارچێوەیهدا قسەی كردووە و ڕایگەیاندووە: قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بەوەی کەنەدا دەکاتە 51مین ویلایەتی وڵاتەكەی، جدی و ڕاستەقینەیە و دەیەوێت دەستی بە کانزا گرنگەکانی وڵاتەکە بگات.
ئەم لێدوانەی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری كەنەدا لە كاتێكدایە پێشتر ناوبراو لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریكی ڕایگەیاندبوو: هەڕەشەی گۆڕینی كەنەدا بۆ 51هەمینی ویلایەتی ئەمریكا لەلایەن دۆناڵد تڕەمپەوە جددیه و دهیهوێت به رێگای سەپاندنی گومرگی زیاتر بەسەر وڵاتەكەماندا ئهو نیازهی جێبهجێ بكات.
هەفتەی پێشوو دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێی زیادكردنی گومرگ بۆ 25% بەسەر كاڵایهكانی كەنەدا بهشێك لە هەڕەشەكانی جێبەجێ كرد، بەڵام بۆ ماوەی مانگێك جێبەجێكردنی ئهو بڕیارەی هەڵپەساردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.