Erbil -2°C یەکشەممە 09 شوبات 08:19

لە بەڕازیل فڕۆکەیەک بەسەر پاسێکدا کەوتە خوارەوە و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانی به‌ڕازیل بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ ،لە  شاری ساوپاولۆی بەرازیل فڕۆکەیەکی بچووک بەسەر پاسێکی نەفەر هەڵگردا کەوتووه‌ته‌ خوارەوە و له‌ ئه‌نجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوه‌ .

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی به‌رواری 7-2-2025 لە شەقامێکی سەرەکی شاری ساوپاولۆی بەڕازیل فڕۆکەیەک دوای  ئه‌وه‌ی كه‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵی نیشتنه‌وه‌ له‌ ده‌ست ده‌دات خۆی ده‌كێشێت به‌ پاسێكدا و له‌ ئه‌نجامدا دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون .

ئاندرێ ئیلیا سانتۆس، گوتەبێژی بەشی ئاگرکوژێنەوەی پۆلیس لە شاری ساوپاولۆ ڕاگەیاند، تا ئێستا نازانرێت ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی یان سەرنشین بوونه‌.

پۆلیسی ناوچه‌كه‌ ده‌ستی به‌ لێكۆلینه‌وه‌كان كردووه‌ و تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ ،به‌ڵام شاره‌زایانی فرۆكه‌وانی له‌ به‌ڕازیل رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ فرۆكه‌وانه‌كه‌ كۆنتڕۆڵی نیشتنه‌وه‌ی له‌ ده‌ست داوه‌ .

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.