باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس وهك پیشاندانی نیازباشی لهگهڵ ئیسرائیل ناوی سێ بارمتەی تری بڵاوکردەوە کە بڕیارە ئهمڕۆ شهممه 08-02-2025 رادەستی ئیسرائیل بکرێنەوە، ئەوەش وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل
ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنی تۆفانی ئەقسا بۆ ئاڵوگۆڕی بەندکراوان، کەتیبەکانی قەسام بڕیاریاندا سێ بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی ئازاد بکەن بهناوهكانی ، ئێلی شەرابی، ئۆهاد بن ئامی و ئۆر لێڤی
بڕیار وایه ئهمڕۆ شهممه له پڕۆسهیهكدا بارمته ئیسرائیلییهكان رادهستی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور بکرێن ، هاوكات حکوومەتی ئیسرائیل پشتڕاستیکردەوە ناوی سێ بارمتەکەی بەدەست گەیشتووە و خێزانەکانیانی ئاگادار کردووهتهوه. هەرسێ بارمتەکەش پیاون
بزووتنهوهی حەماس ئاشكراشی كردووه، لە بەرامبەردا پێشبینی دەکەن ئهمڕۆ ئیسرائیل 183 بەندکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانیدا ئازاد بکات، بڕیاریش وایه تاوەکو کۆتایی قۆناغی یەکەمی ئاگربهست، 15 بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی و نزیکەی هەزار و 500 گیراوی فەلەستینی ئازاد بکرێن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.