بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی تایبەتی گواستنەوەی قوتابییان لە پارێزگای كرمان لە باشووری ئێران، 40 قوتابی بوونەتە قوربانی.
رووداوەكە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگای ماهان – كرمان روویداوە و لە كاتی وەرگەڕانی پاسەكە 40 قوتابی تێدابووە.
بەهۆی رووداوەكە 6 قوتابی گیانیان لەدەستداوە و 34ی دیكەش بریندار بوون كە برینی 27 لە قوتابییەكان مەترسیدارە.
قوربانییەكان قوتابی قۆناغی ناوەندین و دوای تەواوبوونیان لە قوتابخانەی سێرتش دەگەرانەوە كرمان و لە ڕێگە پاسەكەیان تووشی رووداو بووە و وەرگەڕاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.