بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند كە ئەمشەو لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت.
كەشناسی رایگەیاند "ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ بارینى نمەبارانى پچڕپچڕ لە زۆربەى ناوچەکان، بەڵام ڕێژەى بارانبارین لە ناوەڕاستى هەرێم کەمتر دەبێت بەراورد لە ناوچەکانى دیكە".
راشیگەیاند "بەفربارین بەردەوامى دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەرى دروستبوونى شەختە هەیە لە هەندێک لەناوچە شاخاوییەکان و ڕۆژهەڵاتى هەرێم، لەگەڵ دروستبوونى تەمێکى سووک لە ناوچەى جیاجیادا".
كەشناسی هەروەها رێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:
هەولێر: 8.2 ملم
شەمامک: 8.0 ملم
خەبات: 10.4 ملم
پیرمام: 5.2 ملم
سلێمانى: 41.1 ملم
چەمچەماڵ: 15.5 ملم
دهۆک: 12.6 ملم
زاخۆ: 8.7 ملم
ئاکرێ: 17.8 ملم
ئامێدى: 10.2 ملم
بامەرنێ: 11.2 ملم
مانگیش: 10.8 ملم
بارزان: 7.8 ملم
بازیان: 42.4 ملم
دەربەندیخان: 22.2 ملم
حاجى ئۆمەران: 3.6 ملم
هەڵەبجە: 12.8 ملم
هەڵشۆ: 17.6 ملم
کەلار: 29.6 ملم
کەرکووک: 7.6 ملم
دووز: 10.4 ملم
خانەقین: 25.4 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.