شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات لەم مانگەدا شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان بكات و قەرەبووی بێ بارانی و وشكەساڵی مانگەكانی 12 و 1ی رابردوو بكاتەوە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند "ئەم مانگە مانگێکی تەڕ و باراناوی دەبێت و قەرەبووی ئەو بێ بارانییە دەکاتەوه کە لە مانگی 12 و 1ی رابردوو لە خوار ئاستی ئاسایی بوو".
راشیگەیاند "پێشبینی دەکرێت لەنێوان رۆژانی 12 تا 19ی ئەم مانگە شەپۆڵێکی دیكەی بەفر و بارانبارینی زۆر باش سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کورستان بگرێتەوە".
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم بارانەی لەم ماوەیەدا دەبارێت کاریگەری باشی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی وشکەساڵی لە هەرێمی كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.