Erbil 8°C پێنجشەممە 06 شوبات 23:22

لە دهۆك 80 هەزار كەس مووچەكانیان بە دیجیتاڵی و لەڕێگەی هەژماری من وەردەگرن

100%

بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 80 هەزار مووچەخۆر لە دهۆك مووچەكانیان بە دیجیتاڵی و لەڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.

پڕۆژەی هەژماری من ئاشكرای كرد "دابەشکردنی مووچە لە ڕێی پڕۆژەی "هەژماری من" لە سنووری پاڕێزگای دهۆک زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت".

راشیگەیاند "بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەم زیاتر لە 80 هەزار سوودمەند لە پارێزگای دهۆک مووچەکانیان بە دیجیتاڵی لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو وەردەگرن".

ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەی كەمتر لە ساڵێكە دەستكراوە بە هەژماری بانكی پڕۆژەی "هەژماری من" و بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 275 هەزار فەرمانبەر مووچەكانیان كراوەتە دیجیتاڵی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.