وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە روونكردنەوەیەك لەبارەی پێشنوێژی و قورئان خوێندن و چالاكییەكان لەنێو مزگەوتەكان بڵاو دەكاتەوە.
وەزارەتی ئەوقاف لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت "سەبارەت بەدەنگۆی ڕێگریکردن لە چالاکی ئایینی و قورئان خوێندن بۆ (کەسانی بیانی )، بۆ ھەموولایەکی ڕووندەکەینەوە کە چالاکی ئایینی و پێشنوێژی یان قورئان خوێنی لەلایەن کەسانی بیانی (بەڕێگەپێدانی) لایەنە پەیوەندارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کارێکی ئاساییە، لەمڕووەوە پێشوازی لە ھەر چالاکییەک لەچوارچێوەی ڕێنماییەکان دەکەین".
هەروەها دەڵێت "ئەوەی کە ڕێگە پێدراو نییە، مەبەست لێی ئەوەیە كە ئەو بەڕێزانە پێشوەختە پێویستە مۆڵەت لە وەزارەت داوا بکەن تاوەکو رەزامەندی وەربگیرێت".
وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەش دا كە لە هەموو وڵاتانیش بەمشێوازەیە، ئەمەش پارێزگاریکردنە لە شوێنێکی پیرۆز کە مزگەوتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.