Erbil 8°C پێنجشەممە 06 شوبات 18:08

 سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رۆكى ڕووسيا كۆبووه‌وه‌

100%

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2025/2/6  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ ميخائيل بوگدانۆڤ نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى ڕووسيا و جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ و شاندێكى ياوه‌رى كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، وه‌به‌ر‌هێنانى ڕووسى له‌ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد

 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسيا، ئاماژه‌ى به‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى كۆمپانيا ڕووسييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى هاريكاريى وزه‌دا كرد. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕووسيا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا، يارمه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى داوه‌

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها باسيان له‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان كرد

ده‌رباره‌ى دۆخى سوورياش هه‌ردوولا پشتيوانيى خۆيان بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ وڵاته‌كه‌ ده‌ربڕى و جه‌ختيان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له‌ سووريا كرده‌وه‌. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ تيكشيان خسته‌ سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووريا

دواتر په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.