Erbil 8°C پێنجشەممە 06 شوبات 17:56

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندنی ئه‌مساڵیدا

100%

بەپێی بڕیارێكی نوێی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كه‌ له‌ به‌رواری 6-2-2025 ده‌رچووه‌ و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كراوه‌ته‌وه‌، بڕیار درا به‌ كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن بۆ ساڵی 2024 -2025  

لە بڕیارەكەدا كە ئاراستەی پەروەردەی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە و تێیدا هاتووە، ئەو بڕیارە تەنیا بۆ ساڵی 2024 بۆ 2025 جێبەجێ‌ دەكرێت

له‌ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی و دۆخی ژیان و خێزانی قوتابیبان پرۆسەی كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن،ته‌نیا قوتابیانی پۆلی 12 و نۆی بنەڕەتی دەگرێتەوە و بۆ ئەمساڵی خوێندن جێبەجێ‌ دەكرێت

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.