وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی كردووه كه، شەقامی سەرەکیی بنەسڵاوە - کەسنەزان نۆژەن دەکرێتەوە و قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەش دەستی پێکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/2/2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی، بۆ ئاسانكاریی هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتیانی نێوان ئەو دوو شارۆچكەیە، شەقامی سەرەكیی نێوان قەزای بنەسڵاوە و كەسنەزان نۆژەن دەكرێتەوە."
پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی ڕێگەكە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەسنەزان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی یەکەمدا دەستی پێكرد و کارەکانی درێژەی دەبێت."
ئاماژهی بهوهش كردووه: "ئەو ڕێگەیە قەزای بنەسڵاوە بە كەسنەزان دەبەستێتەوە، هاوكات پشكنینی ئۆتۆمبێل (هەززە) و سەدان گەورە كارگەی پیشەسازی لەسەر ئەو ڕێگەیەدا هەیە و ڕۆژانە بە هەزاران ئۆتۆمبێل ڕێگەكە بەكار دەهێنن، ههروهها نۆژەنكردنەوەی ئهم رێگایه ئاسانكارییەكی زۆر باش بۆ شۆفێران و هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست دەكات."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.