به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 5ى شوباتى 2025) کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، "کەش هەوری تەواو دەبێت لەنیوەرۆدا، کاریگەری شەپۆڵێکی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان دەست پێدەکات سەره‌تا لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان، پاشان کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ ئەمرۆ بەلاوازی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکان بەنمە بارانی پچڕپچڕ و بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە سنوورییەکان، هه‌روه‌ها لەدەرنگانی شەودا شەپۆڵی بارانبارین له سه‌ر ناوچه‌كه‌مان زیاد دەکات".
سه‌باره‌ت به‌پلەکانی گەرما، هاتووه: "کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه كه ئاراستەی با، گۆڕاو دەبێت و خێراییه‌كه‌ى لەسەرخۆ دەبیت (10 - 20) کم/ک و مەوداى بینین، لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
به‌ڵام پێشبینییه‌كان بۆ سبەی پێنجشەممە، وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێدراوه، "باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکان، لەئەنجامی زیاد بوونی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سپی ناوەراست و لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد شەپۆڵێکی بەفربارین سەرجەمی ناوچە سنوورییەکان و ئەو ناوچە شاخاوییانەی بەرزیان لە 1400 مەتر زیاترە بەفربارینی دەبێت. لەگەڵ بارانبارین، خێرایی با لەهەندێک کات بۆ سەرووی 35 کم زیاد دەکات".
تێبینی : کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە ڕۆژی هەینی لاواز دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما هەر بەنزمی دەمێنێتەوە بەتایبەت نزمترین پلەکانی گەرما لەهەندێک ناوچە بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە، پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بە ( 5-7 ) پلەى سیلیزى".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 10پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8پلەى سیلیزى
دهۆک : 6 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 7 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.