Erbil 8°C سێشەممە 04 شوبات 19:45

دۆناڵد ترەمپ بە مەرج جەنگی ئۆكڕاینا و رووسیا رادەگرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمەریكا جەختی كردەوە كە جەنگی ئۆكڕاینا و رووسیا رادەگرن، بەو مەرجەی ئۆكڕاینا كانزای دەگمەنیان پێ بدات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە كاتی پێشكەشكردنی وتارێكدا گوتی: دەمانەوێت ئۆكڕاینا كانزای دەگمەنمان پێ بدات و ئێمەش جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكڕاینا رادەگرین.

گوتیشی: ئەمەریكا كاڵای زیاتر لە كەنەدا هاوردە دەكات بەراورد بە هاوردەكانی ئێمە لەلایەن ئەو وڵاتەوە، بۆیە چیتر رێگە نادەین كەنەدا وڵاتەكەمان بقۆزێتەوە.

ترەمپ هەروەها گوتی: بۆ دروستكردنی كەناڵی پەنەما زیاتر لە 38 هەزار ئەمەریكی بوونە قوربانی و زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلاریش خەرج كرا، بەڵام ئەمەریكا لە سەردەمی سەرۆك كارتەر بە گەمژانە دەستبەرداری ئەو كەناڵە بوو.

جەختیشی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن كەناڵی پەنەما بكەوێتە دەست چینەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش دا: بازاڕی ئەوروپا بەتەواوی لە ئۆتۆمبێل و بەرهەمە كشتوكاڵییە ئەمەریكییەكان داخراوە، ئەوروپییەكان ماوەی چەندین ساڵە ئەمەریكا دەقۆزنەوە.

دووپاتیشی كردەوە هەر وڵاتێك رێككەوتن لەگەڵ ئەمەریكا رەت بكاتەوە، باجی گومرگی قورسی بەسەردا دەسەپێنن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.