Erbil 8°C سێشەممە 04 شوبات 19:33

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی له شاندێکی سەڵتەنەی عومان كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەڵتەنەی عومان بە سەرۆکایەتی قەیس بن محەمەد ئەلیوسف وه‌زیری بازرگانی و پیشەسازی و برەودان بە وەبەرهێنانی سەڵتەنەی عومان کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سەڵتەنەی عومان لە بوارە جۆراجۆرەکاندا بە تایبەتی بازرگانی، پیشەسازی و وەبەرهێناندا کرا.
سەرۆکی شاندی عومان خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی عومان لە هەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا کرا.

سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەڵتەنەی عومان دووپات کردەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.