Erbil 8°C سێشەممە 04 شوبات 19:38

دەرگای كەعبەی پیرۆز بۆ ئەحمەد شەرع كرایەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر لەمیانەی سەردانەكەی بۆ وڵاتی سعوودییە، ئەمڕۆ دووشەممە گەشتی عەمڕەی ئەنجام دا و چووە نێو كەعبەی پیرۆزەوە.

هەروەك لە وێنەكەدا دەردەكەوێت، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا چووەتە نێو كەعبەی پیرۆز و لە دەرگاكەی دێتە دەرەوە.

بەگوێرەی یاساكانی سەرۆكایەتی سعوودییە دەرگای كەعبەی پیرۆز تەنیا بە فەرمانی شای سعوودییە بۆ مێوانە تایبەتەكان دەكرێتەوە، جگە لەوە لە ماوەی ساڵێكدا تەنیا دووجار دەرگاكە دەكرێتەوە ئەوانیش لە سەرەتاكانی هەردوو مانگی شەعبان و زی حیجە دەبێتە بە مەبەستی شوشتن و خاوێنكردنەوەی.

ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا لەگەڵ ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوە، لە یەكەم وێستگەی سەردانیدا بۆ دەرەوە، دوێنێ یەكشەممە سەردانی وڵاتی سعوودییەی كرد و لەلایەن محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشین و سەرۆك وەزیرانی سعوودییە پێشوازی لێ كرا.

ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شیبانی هەر لە میانەی سەردانەكەیاندا بۆ وڵاتی سعوودییە، ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتنە شاری جەدە و دواتریش بە مەبەستی ئەنجامدانی عومڕە روویان لە شاری مەكە كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.