Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 21:31

مانگی رابردوو 62 بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق روویانداوە

کوردستان TV
100%

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاشكرای كرد كە مانگی رابردوو 62 بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق روویانداوە، بەشێك لە بوومەلەرزەكانیش لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركووك بوونە.

دەستەكە لەمیانەی خستنەڕووی راپۆرتی مانگانەدا رایگەیاند: مانگی رابردوو بەشێوەیەكی گشتی 92 بوومەلەرزە كاریگەرییان لەسەر عێراق هەبووە، لەو ژمارەیەش 62 بوومەلەرزە لەناوخۆی عێراق روویانداوە.

راشیگەیاند: چەقی بوومەلەرزەكانی ناوخۆی عێراق لە هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك، دیالە، نەینەوا و میسان بووە.

هەروەها رایگەیاند: زۆرترین بوومەلەرزەكان لە شارۆچكەی خانەقین بووە لە سنووری پارێزگای دیالە.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو بوومەلەرزانەی لە دەرەوە روویانداوە و كاریگەرییەكەیان گەیشتۆتە عێراق بەمشێوەیە بووە، ئێران 22 بوومەلەرزە و توركیا 8 بوومەلەرزە.

جەختیشی كردەوە كە هێزی بوومەلەرزەكان بەشێوەیەكی گشتی لەنێوان 1-5 پلەی رێختەر بووە و لە قوڵایی 4-38 كیلۆمەتر روویانداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.