سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێكی سەبارەت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا رایگەیاند "له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌كه‌م كه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه، مانيان له خواردن گرتووه. چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ڕه‌وايه و هه‌موومان پشتگيريى لێ ده‌كه‌ين".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "ئێمه له سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى زۆرمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى داوه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتنى هه‌ردوولا و به هاوكاريى لايه‌نه په‌يونديداره‌كان، هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى په‌سه‌ند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى يه‌كجاريى پرسی مووچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه".
هەروەها رایگەیاند "په‌يام و داواكاريى مامۆستايان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوى به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان گه‌يشتووه، بۆيه داوايان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستييان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا ئاماژەی بەوەش دا "هه‌موولايه‌ك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه که هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.