Erbil 8°C سێشەممە 04 شوبات 19:54

سامانە سروشتییەکان: پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە و هەناردەکردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم هەنگاوێکی ئەرێنییە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی  پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە و هەناردەکردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان  بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی2ی2025، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی عێراق تایبەت بە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق، هەروەها دەست پێ کردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسیەی نەوت.

 وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئومێدەوارین ئەم هەنگاوە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت، لە چارەکردنی سەرجەم کێشەکان، هەروەها وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كار بۆ جێبەجێكردنی یاساكە و تێپەڕاندنی تەواوی کێشەکان و ئامادەکردنی ڕێكارە تەكنیكییەكانی بكات.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.