سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەگەر نۆکەندی پەنەما وەرنەگرنەوە، ئەوا شتێکی زۆر بەھێز ڕوودەدات.
دۆناڵد ترەمپ بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند کە لەئێستادا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ بەسەردانێک لە پەنەمایە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە "نۆکەندی پەنەما نەدراوە بە چین، بەڵکو لەژێر کۆنترۆڵی چیندایە".
گوتیشی: "ئەوان ڕێککەوتننامەکەیان پێشێلکردووە، بۆیە یان ئەوەتا نۆکەندی پەنەما وەردەگرینەوە، یان شتێکی زۆر بەھێز ڕوودەدات".
ھاوکات سەرۆکی پەنەما، خۆسێ ڕائول مۆلینۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وەڵامی لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و نووسیوویەتی: "نۆکەندی پەنەما موڵکی پەنەمایە و ھەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.