بارهگای بارزانی ڕوونكردنهوهیهكی بۆ ڕای گشیی بڵاوكردهوه.
ئهمڕۆ دووشهممه 3ی2ی2025، له ڕوونكردنهوهیهكدا بارهگای بارزانی بڵاویكردهوه، لە چەند پێگەیەکی میدیایی و سۆشیاڵمیدیا لێدوانێک بەناوی جەنابی سەرۆک بارزانی بڵاو بووەتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی دژی دووبارە دانانەوەی بەڕێز محەمەد شیاع سودانیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق،
له بهشێكی دیكهی ڕوونكردنهوهكهی بارهگای بارزانییدا هاتووه، لێرەوە ڕای دەگەیێنین کە ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە و دوورە لە ڕاستی، ئامانجیش لە بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە تێکدانی ئەو کرانەوە و کەشە ئیجابیەیە کە لە پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ هاتۆتە ئارا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.