لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تۆمەتبارێکی گەنج بە تۆمەتی دزینی چەند پارچەیەک لە یەدەکی ئۆتۆمبێل لە دوكانێكدا دەستگیر کرا.
پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند "دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمار کرا سەبارەت بەوەی لە دوکانەکەیدا چەند پارچەیەک لە یەدەکی ئۆتۆمبێلی لێ دزراوە، دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست کرا بە لێکۆڵینەوە".
راشیگەیاند "لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە توانرا شوێنی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت کە دانیشتووی شارۆچكەی چەمچەماڵە، لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ تۆمەتبار دەستگیر کرا".
هەروەها رایگەیاند "تۆمەتبارەكە ناوی (ا. ه. ع)ـە و تەمەن 35 ساڵە و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەی داناوە و ئێستاش بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.