Erbil 23°C ھەینی 18 نیسان 14:01

والی داعش لە كەركووك كوژرا

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكان، وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە كوشتنی بەرپرسێكی باڵای رێكخراوی داعشی راگەیاند كە پۆستی والی كەركووكی هەبووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق ناوچەیەكیان لەنێوان هەردوو پارێزگای كەركووك و سەڵاحەدین بۆردومان كرد.

وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشكرای كرد كە بۆردومانەكە زۆر بە وردی ئەنجامدراوە و بەشێوەیەكی دروست ئامانجەكانی پێكاوە.

دوای بۆردومانەكە، هێزە ئەمنییەكان چوونە شوێنەكە و تەرمی حەوت چەكداری داعشیان دۆزیوەتەوە، یەكێك لە تەرمەكان والی كەركووك بووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.