Erbil 2°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 02:58

دژەتیرۆری كوردستان: ئەم ئێوارەیە درۆنێك ئاراستەی كەمپی ئاوارەكانی رۆژهەڵات كرا

100%

دژەتیرۆری كوردستان ئاشكرای كرد كە ئەم ئێوارەیە درۆنێكی بۆمبڕێژكراو ئاراستەی كەمپی ئاوارەكانی رۆژهەڵات لە چیای كۆڕەك كراوە، بەڵام ئامانجەكەی نەپێكاوە.

دژەتیرۆر لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 17:40 درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا لە بناری چیای کۆڕەک لە سنووری پارێزگای هەولێر".

بڵاویشی كردەوە "درۆنەکە ئامانجی خۆی نەپێکا و تێکشکا و کەوتە خوارەوە".

دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی بەوەش دا كە كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.