Erbil 23°C ھەینی 18 نیسان 13:58

نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و تيمه‌كانى هه‌ردوولايان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگه‌يشتن و ده‌ستوور.

هه‌ردوولا بيروبۆچوونيان ده‌رباره‌ى دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى و پرسى كورد له‌و وڵاتە‌ تاوتوێ كرد، له‌مباره‌يه‌وه‌ جه‌ختيان له‌ گرنگيى ته‌بايى و يه‌كده‌نگيى كورد و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته جيا‌جیاكان له‌ سوورياى نوێدا كرده‌وه‌.

گرنگیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.