گوتەبێژی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ماتیۆ سالتمارش ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان دژی هەرچەشنە گواستنەوەیەکی زۆرەملێی دانیشووانی غەززەیە.
سالتمارش لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لەبارەی پێشنیازی سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی غەززە بۆ وڵاتانی دراوسێ کاردانەوەی نیشان دا و ڕایگەیاند، دژی هەرچەشنە گواستنەوەیەکی زۆرەملێی دانیشووانی غەززەین.
ماتیۆ سالتمارش کە هاوکات کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ ئەلیکساندرۆ ڤێلۆچی ئەنجام دا، گوتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هەر گەڵاڵەیەکدا کە ببێتە هۆی کۆچی زۆرەملێی خەڵک و یان هەرچەشنە بابەتێکی هاوشێوەی کە پەیوەندیدارە بە پرسی مافەکانی مرۆڤەوە، دژە".
هەر لەم بارەیەوە ئەلیکساندرۆ ڤێلۆچی ڕایگەیاند: "نەتەوە یەکگرتووەکان دژی گەڵالەکانی کۆچی زۆرملێی و یان هەرچەشنە 'پاکتاو'ێکی خەڵکە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.