Erbil 2°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 01:15

نیمار بەفەرمی گەڕایەوە ریزی یانەی سانتۆس

کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (104 وشە)
100%

یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی گەڕانەوەی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی پێشووی تیپەكەی راگەیاند دوای 12 ساڵ لە جێهێشتنی یانەكەیان.

گەڕانەوەی نیمار بۆ یانەی سانتۆس، دوای چەند كاتژمێرێك هات لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی هیلالی سعوودییە بە رێككەوتنی هەردوولایان.

نیمار لە ساڵی 2023 بەرامبەر 90 ملیۆن یۆڕۆ لە یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی پەیوەندی بەیانەی هیلالەوە كردبوو، بەڵام بەهۆی زۆری تووشبوونی بە پێكانەكانەوە تەنیا لە چەند یارییەكی كەمی یانەكەدا بەشدار ببوو.

قۆناغی سەرەتای ناوبانگی نیمار لە یانەی سانتۆس لە خولی بەڕازیل دەستی پێ كرد، دواتر چووە ریزی یانەی بەرشەلۆنە و دواتریش بۆ ماوەیەك لە ریزی یانەی پاریس سان جێرمان لە خولی فڕەنسا یاریی كرد.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.