ئەمڕۆ دووشەممە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری لاهای لە وڵاتی هۆڵەندا ئاگری تێبەربوو، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە.
ئاگرەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە نهۆمی سەرەوەی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە لاهای دروست بوو.
بەهۆی زۆری ئاگرەكە، تێمێكی زۆری بەرگریی شارستانی شاری لاهای گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دوای ماوەیەك توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
بەهۆی بەپەلە چۆلكردنی كارمەندان، ئاگرەكە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە.
تیمەكانی بەرگریی شارستانی لاهای هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەیان بۆ كاری نۆژەنكردنەوەی نهۆمەكانی سەرەوەی باڵەخانەكە گەڕاندەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.