سوپای لوبنان کوژرانی سەربازێکی و برینداربوونی یەکێکی دیکەی بە گولـلەی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سوپای لوبنانەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە سەربازێکیان لە سەر ڕێگای مەروحین زەھیرە – سور لە باشووری لوبنان بە گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل کوژراوە، هەروەها سەربازێکی دیکەشیان لە شارۆچکەی مەیس جەبەل – مەرجەعیون لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە بریندار کراوە.
سوپای لوبنان ڕاشیگەیاندووە کە تەقەکردنەکە لەچوارچێوەی ئەو ھێرشانەی سوپای ئیسرائیل دێت کە تا ئێستا بۆ سەر ھاووڵاتییان و سەربازانی سوپا لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان، بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.