Erbil 18°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 15:28

د.فوئاد حوسێن: لەبارەی شەڕی دژبە تیرۆر لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا لە پەیوەندی داین

کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی عێراق، د.فوئاد حوسێن ڕایگەیاند کە لەبارەی شەڕی دژبە تیرۆر، بەردەوام لە پەیوەندی دان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە د.فوئاد حوسێن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجام داوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق، گوتی: پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و عێراق لە ئاستێکی باشدان، ھەروەھا دوای سەردانەکەی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا، ھەنگاوەکانی بەردەم پەرەپێدان بە پوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتمان، تاوتوێ کردووە.

ھەروەھا د.فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەشدا کە ڕووبەرێکی فراوان بۆ پێکەوە کارکردن لەنێوان عێراق و تورکیا لەبارەی پرسە ئابووریی و سیاسییەکاندا ھەیە و ڕاشیگەیاند کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، باسیان لە چارەسەرکردنی دۆخی دەوروبەری نێوان ھەردوو وڵات، بەتایبەتی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی سووریا.

باسی لەوەش کرد کە لەبارەی شەڕی دژبە تیرۆر، بەردەوام لە پەیوەندی دان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا.

گوتیشی: لەگەڵ ھاکان فیدان لەبارەی دۆخی ئەمنی و بوونی داعش لەسەر سنوور گفتوگۆمان کرد.

ڕاشیگەیاند کە چەندین کۆبوونەوە لەنێوان ھەردوولادا، بە ئامانجی تاوتوێکردنی دۆسیەکانی ناوچەکە و شەڕی دژبە تیرۆر، ھەروەھا میکانیزمی جێبەجێکردنی یاداشتنامە لێکتێگەیشتنە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات، ئەنجام دەدرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان بە مەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.