سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق و سووریا، جەنەراڵ کێڤن لێیھی دۆخی ئەمنی ناوچەکە، ھەروەھا بەردەوامبوونی ھارکارییەکانی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ڕاوێژکارانی ھاوپەیمانانیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی کردووە لە فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق و سووریا، جەنەراڵ کێڤن لێیھی.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، دۆخی ئەمنی ناوچەکە، ھەروەھا بەردەوامبوونی ھاریکارییەکانی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ڕاوێژکارانی ھاوپەیمانان بە ئامانجی لەناوبردنی پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، تاوتوێ کراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدارەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و ئاماژەی بەوەداوە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سنوورەکانی عێراق بو ڕێگریی کردن گرووپە تیرۆریستییەکان، بەتەواوی کۆنتڕۆڵ کراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە دیدارەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر پابەندبوونی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پاڵپشتیکردن و ھاریکاریکردنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەڕەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.