لە ویلایەتی هەمەدانی ئێران، فڕۆکەیەکی سەربازیی کەوتەخوارەوە و، بەهۆیەوە دوو فڕۆکەوانەکەی برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی ئێران IRNA، جێگری پارێزگاری هەمەدان، حەمزە ئەمرایی، ڕوونکردنەوەی سەبارەت بە ڕووداوەکە داوە.
ئەمرایی باسی لەوە کردووە کە فڕۆکە سەربازییەکە لە قەزای کەبودەراهەنگ لە هەمەدان کەوتووەتە خوارەوە و، لە ئێستادا لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەکە دەکۆڵدرێتەوە.
هەروەها ئەمرایی ئاماژەی بەوە کرد کە فڕۆکەوانەکان پێش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە و بە سووکی برینداربوون و، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.
لە کاتێکدا زانیاری سەبارەت بە جۆری فڕۆکەکە نەدراوە، باس لەوە کراوە کە دواتر زانیاری پێویست بڵاودەکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.