مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاندراوێكی لە بارەی دەنگدان و پەسەندکردنی (یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی هەڵوەشاوە) بڵاو كردەوە و له بهشێكی راگهیهندراوهكهدا رایگهیاندووه،هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی هەڵوەشاوە، هەنگاوێکی گرنگ و پێویست بوو، چاوەڕوانیمانه لە حکوومەتی فیدراڵ کە لە گرتنەبەری ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، ساردی نەنوێنن و ڕۆڵی خۆیان ببینن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
دەنگدان و پەسەندکردنی (یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی هەڵوەشاوە) لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ و گەڕاندنەوەی زەوی و زارە زەوتکراوەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان هەنگاوێکی گرنگ و پێویست بوو.
بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە نوێنەرانی پارتیمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەین کە ڕۆڵی کوردستانیانە و نیشتمانیانەیان بینی، هەروەها دەستخۆشی و پێزانینمان ئاراستەی ئەو هێز و لایەنانە دەکەین کە ڕۆڵیان هەبوو لە تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاسایە بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و چارەسەرکردنی غەدرێکی دەیانساڵە کە بەرامبەر کورد و تورکمانی شاری کەرکوک کراوە.
هیوادارین ئەو هەنگاوە هاندەری زیاتر قوڵکردنەوەی گیانی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پتەوکردنی بنەماکانی بنیاتناوەی عێراقی نوێ بێت و، چاوەڕوانیشمان لە حکومەتی فیدراڵ و دامودەزگا پەیوەندارەکان هەیە کە لە گرتنەبەری ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، ساردی نەنوێنن و ڕۆڵی خۆیان ببینن.
مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
22ی1ی2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.