Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 19:55

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌

100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی هەر فەرمانبەرێك كه‌ تەمەنی یاسایی بۆ خانەنشین هاتووە، پێویستە ئەو فۆرمە پڕ بكاتەوە بڵاوكرده‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەم 22ی1ی2025، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لەسەر بنەمای جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی2014 ، ئاماژە بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە (191) لە ڕێكەوتی ( 2025/1/15 ) بڕگەی سێیەم لە خاڵی (2)دا هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە، بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون، پێویستە لە ڕۆژی چوارشەم ڕێكەوتی ( 2025/1/22 ) تا كاتژمێر دووی پاش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی پێنجشەممه‌ ( 2025/1/23 ) ئەم فۆرمەی خوارەوە پڕ بكەنەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە تا داتاكانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ بكرێت بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ بەردەوامبوونیان لە خزمەت.   

لینكی فۆڕم:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSee1wfE_so8b1Gx9zmZFa6UJjsnowSzUkBUn9a7fcev2fNX6w/viewform

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.