Erbil 16°C چوارشەممە 05 شوبات 18:48

ئه‌مڕۆ شاندێکی حکوومەت بۆ یەکلایکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان سەردانی بەغدا دەکات

کوردستان TV
100%

شاندێکی حکوومەتەی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی كوردستان، بۆ مەبەستی یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە سەردانی بەغدا دەکات.

 وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری وەزارەتەکە و دڵسۆز جلال حسین، سکرتێری بۆردی تایبەت بە یەکلاکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان، سەردانی بەغدا دەکات.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، وا بڕیارە شاندەکە ئه‌مڕۆ و سبه‌ی 23ی1ی2025، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق کۆببێتەوە بۆ بە دواداچوونی دۆسیەی و چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.