Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 19:59

لە فڕەنسا فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەشار ئەسەد دەرچوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لە دادگای فڕەنسا فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سووریا دەرچوو بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و دژی مرۆڤایەتی لە ساڵی 2017 لە شاری درعا.

بڕیارەكە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن دوو دادوەری فڕەنسی لە فەرمانگەی تاوانەكانی دژی مرۆڤایەتی لە دادگای تاوانەكانی پاریس دەرچووە.

لە بڕیارەكە هاتووە كە بەشار ئەسەد تاوانبار و رۆلی سەرەكی هەبووە لە تۆپبارانی شاری درعا لە ساڵی 2017 كە بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی خاوەن رەگەزنامەی فڕەنسی كوژران.   

پێشتریش هەر لە دادگای پاریس فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەشار ئەسەد دەرچووبوو بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لە هەردوو ناوچەی عدرا و دۆما لە نزیك دیمەشق لە ساڵی 2013 كە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار كەس كوژران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.