Erbil 16°C چوارشەممە 05 شوبات 10:38

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگری هوتێلەكەی توركیا بۆ 66 كەس بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

نوێترین ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوە لە هۆتێلەكەی توركیا بۆ 66 كەس بەرزبووەوە.

عەلی یەرلی كایا وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند: لە ئەنجامی رووداوی ئاگركەوتنەوە لە هۆتێلی ناوەندی خلیسكانەی سەر بە فری كارتاڵكایا لە پارێزگای بۆڵۆی توركیا، 66 كەس گیانیان لەدەست دا و 51 كەسی دیكەش بریندار بوون.

هۆتێلی ناوەندی خلیسكانەی سەر بە فری كارتاڵكایا لە 12 نهۆم پێكهاتووە، ئاگرەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە كاتژمێر 3:30ی شەو لە چێشتخانەی هۆتێلەكە لە نهۆمی چوارەم كەوتۆتەوە.

لە كاتی كەوتنەوی ئاگرەكەدا 238 مێوان لە هۆتێلەكەدا بوون، بەشی هەرەزۆریان رزگاركراون، بەڵام 66 كەس گیانیان لەدەستداوە و 51 كەسی دیكەش بەهۆی سوتان و تەنگەنەفەسی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.