Erbil 31°C یەکشەممە 27 ئەیلوول 17:33

سەرۆکی حکوومەت له‌گەڵ وه‌زیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 1/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووريی داڤۆس، لەگەڵ خالید ئەلفالح، وەزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە.

وەزیری وەبەرهێنانی سعوودی، سڵاو و ڕێزی شا سەلمان و شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودی، ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعوودیە دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.