سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە لە نزیکترین کاتدا چاوی بە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین دەکەوێت.
دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە وەک 47ھەمین سەرۆکی ئەمریکا، سوێندی یاسایی خوارد بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند کە خواستی ھەیە، کۆتایی بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بھێنێت و گوتی: پێویستە ھەمووان لەبارەی ئەو پرسە، بگەنە ڕێککەوتن.
ئاماژەی بەوەشدا کە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی پەرۆشە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە جەنگەکە بھێنێت.
گوتیشی: پێم وایە ئەو (پوتین) ئەگەر ڕێککەوتن بۆ کۆتایی ھێنان جەنگ پەسەند نەکات، ئەوا ڕووسیا لەناو دەبات، ھەروەھا پێم وایە ڕووسیا ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە، سەیری سیاسەتە ئابوورییەکانی ڕووسیا بکەن، بۆیە ئومێد دەکەم پوتین خواستی خۆی نیشان بدات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە جەنگەکە بھێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.