Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 15:29

له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری نمه‌ باران بارین هه‌یه‌

100%


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یه‌ندرا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ی1ی2025،ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد تۆمارەکانی دوێنێ.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 19ی1ی2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەکاتی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان. 

راشگه‌یاندراوه‌، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ 1 تا 2 پله‌ بەبەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15
سلێمانی : 13
دهۆک : 14
زاخۆ  : 15
هەڵەبجە : 14
کەرکوک : 16
گەرمیان : 15

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.