Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 15:12

مه‌سرور بارزانی: كوردستان تیڤی ئەرکی پیشەیی و میدیایی خۆی، بە شێوەیەکی ڕاستگۆییانە جێبەجێ کردووە

100%


مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یامێكی بە بۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی ئاراسته‌ی سەرپەرشتیاری گشتی و بەڕێوەبەر و گشت کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان ده‌كات. 

 له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانییدا هاتووه‌، بە بۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی ، پیرۆزبایی لە بەڕێزان سەرپەرشتیاری گشتی و بەڕێوەبەر و گشت کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.

جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێ، كوردستان تیڤی، یەکەمین کەناڵی تەلەڤزیۆنی سەتەلایتی کوردستانییە، کە لە کوردستانەوە دەستی بە پەخش کرد و وەکوو کەناڵێکی نیشتمانی، ڕۆڵێکی  دیاری لە داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان هەبووە و ئەرکی پیشەیی و میدیایی خۆی، بە شێوەیەکی ڕاستگۆییانە جێبەجێ کردووە و خزمەتێکی زۆری هونەر و کولتووری کوردی کردووە.

له‌ كۆتاییدا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندووه‌، دەستخۆشی لە گشت کارمەندانی  کوردستان تیڤی  دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.