بەبۆنەی 26ـهمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی مونا نەبی قەهوەچی پەیامی پیۆرزبایی ئاراستەی کوردستان تیڤی دەکات ، ئەمەش دەقی پیرۆزباییەکەیەتی
بەرێزان/ بەرێوەبەری گشتی و دەستەی کارگێری و کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان.
بەبۆنەی تێپەربوونی (26) ساڵ بەسەر دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان دەکەین، ئومێدی هەمیشە سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
کوردستان تیڤی، وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی کوردستانی توانیویەتی بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵانە و ڕەچاوکردنی گشت پرنسیبەکانی راستگۆیی و هاوسەنگی و بابەتیبوون و نیشتیمانپەروەری، پەرە بەکارەکانی بدات، رۆڵێکی گەورەی گێراوە لە ئاراستەکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکان گرنگەکان لەچوارچێوەی متمانەیی و راستگۆییدا رووداو و هەواڵەکانی بۆ بینەرانی گوازتۆتەوە و توانیویەتی ببێتە بڵندگۆ و مینبەری سەرجەم هاووڵاتیان و کوردستانییان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
مونا نەبی قەهوەچی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.