یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی پیرۆز بێت
بۆ سەرپەرشتیاری گشتیی تۆڕی میدیایی کوردستان تیڤی و بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندان و ڕۆژنامەنووس و پەیامنێرانی كوردستان تیڤی
بەبۆنەی 26 ساڵەی كاركردنی كوردستان تیڤی وەک یەكەم كەناڵی سەتەلایت لە كوردستان، پیرۆزبایی ئەو یادە شكۆمەندەتان لێدەكەین.
كوردستان تیڤی لەپێناو ئامانجێکی بەرز و ڕەوای نیشتیمانی، لە هەلومەرجێكی پێویست و لەقۆناغێكی هەستیار بەهەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزان دامەزرا و بووە مینبەرێکی گرنگی گەیاندنی پەیامی خەڵكی كوردستان و هەروەها بووە بەشێک لەخەباتی نیشتمانی و نەتەوەییمان.
لەم یادە بە شکۆیە ئومێدەوارین کوردستان تیڤی لەسەر ڕێبازی پیشەگەرانە و ڕاستگۆیی و پاراستنی ئیتیکی میدیایی بەردەوام بێت و وەک هەمیشە سەکۆی گەیاندنی ڕاستییەکان بێت.
جێی شانازییە کوردستان تیڤی لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا سەلماندوویەتی کەناڵی نیشتمان و نەتەوە و دۆزی ڕەوای خەڵکی کوردستانە و هەر ئەوەشی لێ چاوەڕوان دەکرێت.
لە کۆتاییدا وێڕای دووبارە پیرۆزبایی هیوادارین کوردستان تیڤی هەمیشە لە سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامدا بێت بۆ خزمەتی زیاتری ئامانجە باڵاکانی کوردستان.
پەیمانگای پێگەیاندنی كادیران
17-1-2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.