وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییانی شارەكانی نیشتەجێبوونی سلێمانی كردەوە بچن كارەباكانیان تۆمار بكەن، بەپێچەوانەوە كارەباكەیان دەبڕدرێت.
وەزارەتی كارەبا لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییانی سلێمانی رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی هەردوو کارەبای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی دانیشتووانی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون ئاگادار دەکاتەوە، هەر ماڵێکی ئەم شوێنانە ئەگەر کارەبای هەبێت و تا ئیستا بە فەرمی تۆمار نەکرابێت یان پسوولەی كارەبایان بۆ نەچووبێتەوە، لە ماوەی مانگێكدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا بكەن.
راشیگەیاند: بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتییەك لەماوەی ئەم مانگەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا نەكات، كارەباكانیان دەبڕدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.