Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 23:40

ئیمانوێل ماكڕۆن گەیشتە لوبنان

100%

سەرۆكی فڕەنسا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێك گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان وەك پاڵپشتییەك بۆ ئەو وڵاتە و سەرۆكە هەڵبژێردراوە تازەكان بە مەبەستی پێكهێنانی خێرای حكوومەت لەو وڵاتەدا.

ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فڕەنسا كەمێك پێش ئێستا گەیشتە لوبنان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووت لەلایەن نەجیب میقاتی سەرۆكی حكوومەتی راگوزەری لوبنان كۆبووەوە.

بڕیارە ماكڕۆن لەو سەردانەیدا لەگەڵ جۆزێف عەون سەرۆكی هەڵبژێردراوی لوبنان و نەواف سەلام راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی لوبنان كۆ دەبێتەوە.

میدیاكانی فڕەنسا بڵاویان كردەوە: ئامانجی سەردانەكەی ماكڕۆن بۆ لوبنان پتەوكردنی پەیوەندییەكان و گەڕانەوەی سەروەرییە بۆ خاكی لوبنان دوای دەرچوونی سوپای ئیسڕائیل لە باشوور و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سنوورەكانە.

سەردانەكەی سەرۆكی فڕەنسا بۆ لوبنان دووپاتكردنەوەی پشتگیری وڵاتەكەیە بۆ جۆزێف عەون سەرۆكی هەڵبژێردراوی لوبنان، هەروەها داوا لە نەواف سەلام دەكات پەلە بكات هەرچی زووە حكوومەتی نوێی لوبنان دەستبەكار بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.